Thursday, 23 March 2017

ژاپۆن

Japan
(ژاپۆن  (یابان

بە کوردی:  ژاپۆن
بە عەرەبی - یابان
بە ئینگلیزی: Japan - جاپان 
بە ژاپۆنی: 日本 کە بە ( نیهۆن) یان (نیپۆن) ئەخوێندرێتەوە  کە لە دوو هێما پێکهاتووە: 日 بە مانای خۆر، وە 本 بە مانای ڕەسەن یان سەرچاوە دێت. هەردوو هێماکە بە یەکەوە  بە مانای شوێنی ڕەسەنی خۆر یان وڵاتی هەڵاتنی خۆر دێت.

 ژاپۆن دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیاوە.  ژاپۆن پێکھاتووە لە چەندین هەزار دورگە. کە  لە ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو چوار گەورەترین دورگە سەرەکییەکانی ئەم وڵاتەن. زۆربەی ناوچەکانی شاخاوین و بە دارستان داپۆشراوە.  ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ١٢٥ ملیۆن کەسە.

ژاپۆن بە شێوەیەکی فەرمی دابەشبووە بەسەر ٨ هەشت هەرێمدا بە ناوەکانی: هۆکایدۆ، تۆهۆکو، کانتۆ ، چوبو، کینکی/ کانسای، چوگۆکو، شینکۆکئ، کیوشو (* ئۆکیناوا ئەکەوێتە ئەم هەرێمەوە) ((سەیری وێنەی ژمارە ١ بکە))

ژاپۆن بە شێوەیەکی فەرمی دابەشبووە بەسەر ٤٧ پریفێکچەر (پارێزگا) دا، وەک لە نەخشەکەدا دیارە ((وێنەی ژمارە ١)):


وێنەی (١): نەخشەی وڵاتی ژاپۆن (ناوی هەرێم و پارێزگاکانی وڵاتی ژاپۆن)

بەهۆی پێگەی جیۆگرافی و جیۆلۆجی ناوچەکەو و بوونی بورکانەوە، دیاردەی بۆمەلەرزە و تسیۆنامی زۆر ڕووئەدات و زۆر دووبارە ئەبێتەوە.
کەش و هەوای ژاپۆن لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر ئەگۆڕێت، بە شێوەیەکی گشتی چوار وەرزی هەیە و هاوینی گەرم و شێدارە و  هاوینی لە سەرەتادا باراناوییە و لە کۆتاییەکەیدا زۆر جار دیاردەی تسیۆنامی ڕووئەدات. بەشەکانی باکوری (واتە ناوچەی هۆکایدۆ) ساردترە و زستانێکی سەخت و بەفرێکی زۆری لێ ئەبارێت. بەڵام بەشەکانی باشوور لە دوورگەکانی ئۆکیناوا کەشێکی هاوشێوەی ناوچە کەمەرەییەکانی هەیە و زستانی گەرمە، پلەی گەرمی لە مانگی یەکدا نزیکەی ١٧ بلەی سەدییە.

ژاپۆن

Japan (ژاپۆن  (یابان بە کوردی:  ژاپۆن بە عەرەبی - یابان بە ئینگلیزی: Japan - جاپان  بە ژاپۆنی: 日本 کە بە ( نیهۆن) یان (نیپۆن) ئەخوێ...